بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف یەک ڕۆژ دوای شەهید بوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی، وتی: بەڵێنی سادقی 3 و 4 پێکەوە هەڵبسەنگێنن، لە بەڵێنی سادقی 3 دا چەند کاتژمێری خایاند کە ئێمە بە فەرماندەیی ئیمامی شەهیدمان خۆمان دۆزیەوە و وانەیەکی بێ وێنەمان بە دوژمنی زایۆنی دا بەڵام دەبینن کە پێکهاتەی سەربازی و بەڕێوەبەرایەتی وڵات لە پشت بەستن بە تاک دەرچووە و بە شێوەیەک کە کەس بیری نەدەکردەوە کە ئەو ئاستە لە هێرشی بەربڵاو بکرێتە سەر ناوەندەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەموو کارناسانی سەربازی تووشی شۆک بوون بە شێوەیەک کە تا ئێستا بە بێ هیچ وەستانێک درێژەی هەیە و درێژەشی دەبێت.
ئێمە خۆمان بۆ ئەم چرکانە ئامادە کردووە و بۆ هەموو سیناریۆکان پلانمان هەبوو تەنانەت بۆ کاتی دوای شەهادەتی ئیمام خامنەییش پلانمان هەیە.
دەبینن کە بە پێکهێنانی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی، توان و یەکگرتوویی پێش بینی نەکراو لە هەم لە بەرپرسان و هەم لە توانی بەرگری و هەم لە خەڵکدا پێک دێت و گومان نەکەن کە هێزەکانی بەرگری ئێمە هێشتا بەشێک لە توانی خۆیان بەکارهێناوە و ئێمە هەر گورز لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەین.
هەر لە ئێرەوە ئاشکرا و ڕوون بە ترامپ و نتانیاهۆ و هاوپەیمانەکانی ڕایدەگەیێنم کە هێڵە سوورەکانی ئێمەتان بەزاند و ئەبێ تێچووەکەشی بدەن. ئەوە بۆ ئێمە نەک شەڕ بەڵکوو تووڕەیی شاردراوە کە کاتی تۆڵەی یەکلایی گەییشتووە.
قاڵیباف بۆ نتانیاهۆ و ترامپ: ئێوە هێڵە سوورەکانی ئێمەتان بەزاند؛ ئەبێ تێچووەکەی بدەن
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، دوای شەهید کرانی ڕێبەری باڵای ئێران، نتانیاهۆ و ترامپی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێوە هێڵە سوورەکانی ئێمەتان بەزاند و ئەبێ تێچووەکەی بدەن.
News ID 58733
Your Comment